پارتی داوا ده‌كات ئەنجومەنی كۆمسیۆن له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 2018 دروستبكرێته‌وه
07:05 - 17/11/2021
زەمەن - هەولێر
فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان داوا ده‌كات، هه‌یكه‌لی نوێی ئه‌نجومه‌نی
كۆمسیارانی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر بنه‌مای
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 20018 دروستبكرێته‌وه.
ساڵی 2014 ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی
كوردستان، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2013 هه‌ڵبژێردرا كه له 9 ئه‌ندام پێكهاتبوون و بۆ
ماوه‌ی پێنج ساڵ بوو.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی هه‌رێم پێكهاتبوون له: سێ ئه‌ندامی
پارتی و دوو ئه‌ندامی گۆڕان و دوو ئه‌ندامی یه‌كێتی و ئه‌ندامێكی یه‌گگرتوو و ئه‌ندامێكی
كۆمه‌ڵ، ئه‌وه‌ش به‌پێی ژماره‌ی كورسیه‌كانی لایه‌نه‌كان دیاری كرابوون كه له‌و
خوله‌ی په‌رله‌ماندا پارتی 38 كورسی و گۆڕان 24 و یه‌كێتی 18 و یه‌كگرتوو 10 و كۆمه‌ڵ
6 كورسییان هه‌بوو.
ئه‌نجومه‌نه‌كه ماوه‌ی یاسایی له ساڵی 2019وه ته‌واو بووه و له ئێستادا
پێویسته ئه‌نجومه‌نێكی نوێی دروستبكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی
كوردستان ئه‌نجام بدرێت.
زانا مه‌لا خالید
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، ئێمه ده‌مانه‌وێت، ئه‌نجومه‌نی نوێی كومسیاران له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی كورسیه‌كانی لایه‌نه‌كان
له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا دروستبكرێته‌وه نه‌ك خولی پێشوو.
داواكه‌ی سه‌رۆكی فاكسیۆنی پارتی له‌كاتێكدایه، كه له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا
فراكسیۆنی پارتی ژماره‌ی كورسییه‌كانی زیادی كردووه و له پێناوی زیادبوونی ئه‌ندامانی
پارتی له ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران، داوا ده‌كات ئه‌نجومه‌نه‌كه، له‌سه‌ر بنه‌مای
ژماره‌ی كورسیه‌كانی لایه‌نه‌كان له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا دروستبكرێته‌وه
بڕیاریشه سبه‌ینێ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان به‌مه‌به‌ستی
قسه‌كردن له‌سه‌ر دروستكردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران كۆببنه‌وه.