449 کوردستان

حکوومەت: ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە دەیانەوێت لە بێلاڕووس بگەڕێنەوە گەیشتە ٣٢٥ کەس

05:42 - 17/11/2021

زه‌مه‌ن_عێراق

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە دەیانەوێت لە بێلاڕووس بگەڕێنەوە بەرزبووەتەوە بۆ ٣٢٥ کەس.

 
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە دەیانەوێت بە ئارەزوویی خۆیان لە بێلاڕووس بگەڕێنەوە، بەرزبووەتەوە بۆ ٣٢٥ کەس و "سبەی پێنجشەممە، گەشتی ئاسمانیی بە ئامانجی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەران لە منسیک پایتەختی بێلاڕووس بۆ ھەولێر و بەغدا ئەنجام دەدەرێت".

پێشتر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، رایگەیاندبوو، ناوی ٣٠٥ کۆچبەریان تۆمارکردووە کە دەیانەوێت بە ئارەزوویی خۆیان لە بێلاڕووس بگەڕێنەوە.

ماوەی چەند مانگێکە لێشاوی کۆچبەرانی عێراقی لە رێگای بێلاڕووسەوە بۆ وڵاتانی ئەورووپا بەردەوامە و لە ماوەکانی رابردوودا، گەورەترین لێشاوی ئەو کۆچبەرانە لە شاری گرۆدنۆ کە ھاوسنوورە لەگەڵ پۆڵەندا رووی دا.

لەئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەرانی عێراقی لەسەر سنووری بێلاڕووس لەگەڵ پۆڵەندا گیریان خواردووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن