هێزه ئه‌منییه‌كان كچێكی 17 ساڵ ده‌ستگیرده‌كه‌ن
05:31 - 17/11/2021
زه‌مه‌ن_رۆژهه‌ڵاتی كوردستان
هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشت کچێکی مێرمنداڵیان
دەستبەسەر کردووە و هێزه‌كه چووه‌ته سه‌ر ماڵی باوکی كچه‌كه و پشكنیویانه.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو
بڵاویكرده‌وه، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشت کچێکی تەمەن ١٧ ساڵیان بە ناوی
شەرارە ئیسماعیلی دەستبەسەر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شەرارە
ئیسماعیلی ئێوارەی هەمان ڕۆژ و دوای چەندین کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە. ئەم
ناوەندە ئەمنییە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەتیان
خستووەتە پاڵ شەرارە ئیسماعیلی.
هەنگاو زانیویەتی کە هێزەکانی
ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشت هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی باوکی ئەم مێرمنداڵە و وێڕای
پشکنینی ماڵەکەیان بێ ڕێزییان بە ئەندامانی بنەماڵەکەی کردووە.