تۆمەتبارێك دەستگیركرا، ئایفۆنی ساختهی به نرخی ئۆرجیناڵ فرۆشتووه
04:03 - 17/11/2021
"زهمهن"
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات،
تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەڕێگەی فرۆشتنی مۆبایلی جۆری ئایفۆنەوە فێڵی لە
هاوڵاتیان كردووە .
پۆلیسی سلێمانی رایگهیاند: دوای
ئەوەی كە چەند هاوڵاتییەك لە بنكەی پۆلیسی كوردسات سكاڵایان تۆمار كرد لە دژی
تۆمەتبارێك كە فیڵی لێكردوون بەوەی ئایفۆنی 13ی پرۆماكسی پێفرۆشتوون بە جۆری
ئۆرجیناڵ بەڵام ساختە بووە، بنكەی پۆلیسی كوردسات لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردو دوای
وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت .
پۆلیسی سلێمانی دهڵێت: لەئێستادا تۆمەتبار (ك ) بەبڕیاری دادوەرو
بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا .