وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا هۆشداری ده‌دات به وه‌رگیراوانی ئه‌مساڵ
02:55 - 17/11/2021
"زه‌مه‌ن"
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى
هەرێمى کوردستان، لە ئاگادارییەکدا داوا لەسەرجەم وەرگیراوانى ئەمساڵى خوێندنى
(٢٠٢١-٢٠٢٢) دەکات، به زوترین كات په‌یوه‌ندی به به‌شه‌كانیانه‌وه بكه‌ن.
له
ئاگادارییه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا داوایكردووه تاکو سەرەتاى هەفتەى داهاتو پەیوەندى بەو بەش و
کۆلێژانە بکەن کە ناویان لەسیستمى وەرگرتن (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران)
گەڕاوەتەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه،
چونکە بەپێ داتاکانى تۆمارى زانکۆکانى کوردستان کە لەبەردەست وەزارەتەکەیاندایه،
تاکو ئێستا کەمتر لە (٥٠%)ى وەرگیراوان پەیوەندییان بە شوێنى وەرگیراواى خۆیان لە
زانکۆ و پەیمانگاکان کردوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
دوپاتیشدەکاتەوە، هەر وەرگیراوێک تاکو هەفتەى داهاتو پەیوەندى بە بەش و کۆلێژەکەى
نەکات، بەپێچەوانەوە ناوى لە لیستى وەرگیراوانى ئەمساڵ دەسڕێتەوەو ناتوانێت دەست
بە خوێندن بکات.