ڕاگەیاندراوێک لە وتەبێژی حکومەتی ھەرێمه‌وه لەبارەی پرسی کۆچبەران
02:30 - 17/11/2021
"زه‌مه‌ن"
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان،
رایگه‌یاند: له چه‌ند هەفتەی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە هاوڵاتییانی هه‌رێمی
كوردستان بوونه قوربانی ده‌ستی قاچاخچێتی بۆ بەرژەوەندی و سوودی ماددی، وتی: هه‌ندێك
لایه‌ن ئه‌م دۆخه‌یان قۆستو‌وه‌تەوە بۆ له‌كه‌داركردنی ناوبانگی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان بۆ ئامانجێکی كورتخایه‌ن.
وته‌بێژی حكومه‌ت له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مرۆ
چوارشه‌ممه وتی: سەرەنجام هەموو ڕاستییه‌كان ده‌ركه‌وتن كه ئەو پڕوپاگه‌ندانه
دوورن لە ڕاستییەوە.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
له چه‌ند هەفتەی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی
هه‌رێمی كوردستان بوونه قوربانی ده‌ستی قاچاخچێتی بۆ بەرژەوەندی وسوودی ماددی، و
هه‌ندێك لایه‌ن ئه‌م دۆخه‌یان قۆستو‌وه‌تەوە بۆ له‌كه‌داركردنی ناوبانگی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان بۆ ئامانجێکی كورتخایه‌ن، سەرەنجام هەموو ڕاستییه‌كان ده‌ركه‌وتن
كه ئەو پڕوپاگه‌ندانه دوورن لە ڕاستییەوە.
حكومه‌تی ھەرێمی کوردستان هه‌موو هه‌وڵێكی داوه
و درێغی ناكات له گه‌ڕا‌ندنه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ئه‌و ھاووڵاتییانەی كه له
سنووری بیلاڕووسیا گیریان خواردووه، و بە ئەرکی خۆی دەزانێت هه‌موو ئاسانكارییه‌ك
بکات و بە گەرمی پێشوازی لە گەڕانەوەیان بکات.
حکومەتی هەرێم سوپاس و پێزانینیش ئاراسته‌ی هه‌موو
ئەو لایەنانە دەکات کە هاوكار بوون و ھاوکار دەبن لە گەڕاندنەوەی ئەو كۆچبه‌رانەی
کە بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ نیشتمان.
د. جوتیار عادل
وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١