وهزارهتی كارهبا: دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە
01:39 - 17/11/2021
"زهمهن"
لەبەر وەستانی چەند یەکەیەکی
بەرهەمهێنانی کارەبا بەهۆی پرۆسەی چاکسازی (صیانه) و ڕوودانی گرفتی تەکنیکی، بڕی
پێدانی کارەبا کەمبووەتەوە، وهزارهتی
دهڵێت دۆخهكه ئاسایی دهبێتهوه.
کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا بۆ
چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و باشتر کردنی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا و ئاسایی
بوونەوەی دۆخی کارەبا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی لە وەزارەت کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر ئەم
خاڵانەی خوارەوە درا:
- 140 مێگاوات کارەبا
لە وێستگەی خۆرمەلە زیاد دەکرێت.
- تا کۆتایی ئەم
هەفتە یەکەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگەی خەبات بەکار دەخرێت.
- پرۆسەی چاکسازی
لە دوو یەکەی وێستگەکانی کۆمپانیای ماس تەواو دەبن.
- پڕۆژەی
جێبەجێکردنی پێوەری زیرەک خێراتر دەکرێت.
ئاماژهبهوهكراوه، وەزارەتی
کارەبا تا کۆتایی ئەمساڵ چەند پڕۆژەیەکی دانانی وێستگەکانی مۆبایل و راکێشانی
گواستنەوەی کارەبا تەواو دەکات.