زیاتر له 300 كۆچبهر ناوی خۆیان بۆ گهڕانهوه نوسیوه
01:30 - 17/11/2021
"زهمهن"
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، رایگەیاند، ژمارەی ئەو
کۆچبەرانەی کە بە ئامانجی گەڕانەوە لە بیلاڕوسیا ناوی خۆیان تۆمارکردووە،
گەیشتووەتە ٣٠٥ کەس.
ئەحمەد سەحاف راگەیەندراوێکی
لەوبارەیەوە بڵاوکردووەتەوە، تیایدا ھاتووە "تا ئێستا، ناوی ٢٤٠ کۆچبەرمان
تۆمارکردووە کە دەیانەوێت بە ئارەزوویی خۆیان لە بیلاڕوسیا بگەڕێنەوە و ٦٥ کۆچبەری
دیکەیش بە ئامانجی گەڕانەوە، داوای پاسپۆرتیان کردووە".
ئاماژهی بهوهشكردووه، لەئێستادا،
تیمی دیپلۆماتیی عێراقی لە بیلاڕوسیا لە ھەمانگییدان بۆ ئەوەی گەشتێکی نائاسایی
ئەنجام بدرێت بە ئامانجی گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانەی کە لە سنووری بیلاڕوسیا لەگەڵ
پۆلەندا گیریان خواردووە.
دوێنێ سێشەممە، ئەحمەد سەحاف
رایگەیاندبوو، ناوی ١٧٠ کۆچبەریان لە بیلاڕوسیا تۆمارکردووە کە دەیانەوێت بە
ئارەزوویی خۆیان، بگەڕێنەوە.
پێشتریش ئەحمەد سەحاف
رایگەیاندبوو کە لە ھەشت کەمپدا لە سنووری بیلاڕوسیا لەگەڵ پۆڵەندا، ٥٧١ کۆچبەری
عێراق تۆمار کراون و ئاشکراشی کردبوو لە ١٨ی ئەم مانگە گەشتی ئاسمانیی بە ئامانجی
گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئەو کۆچبەرانە رێکدەخەن کە لە سنووری بێلاڕووس لەگەڵ
پۆلەندا گیریان خواردووە.