583 کوردستان

زانیاری نوێ له‌سه‌ر 400 كۆچبه‌ری كورد ئاشكرا كرا

01:05 - 17/11/2021

"زه‌مه‌ن"

چالاكوانێكی كورد له‌ پۆڵه‌ندا، زانیاری نوێی له‌سه‌ر ئەو ٤۰۰ کۆچبەرە کوردەی کە لەلایەن سەربازانی بیلاڕوسیا بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک شوێنبزرکران ئاشكرا ده‌كات.


ره‌گه‌ز كه‌مال، رێكخه‌ری رێكخراوی 17ی شوبات، ئاشكرایكرد لەدەستپێکی بەڕێکەوتنی هەزار لە کۆچبەرە کوردەکان لە شاری مینسکی پایتەختی بیلاڕوسیا بۆ سەرسنوری پۆڵەندا، دواتر هەشتسەد کۆچبەری دیکە بەڕێکەوتن، بەڵام لەلایەن سەربازانی بیلاڕوسیا ڕێگریانلێکراو دابەشکران.


ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، چوارسەد لەوانە گواسترانەوە بۆ خاڵی دیکەی سەرسنور و بەچووپ و بەلەمی بچوک بە ڕووبارێکی بچوکدا دەنێردرێن بۆ ناو خاکی پۆڵەندا. بەڵام، سەربازانی پۆڵەندا دەستگیریان دەکات و دەیان گەڕێنێتەوە بۆ بیلاڕوسیا و بەهەمان ڕێگەی ئاو بەبێ چوپ و بەلەم.


ره‌گه‌ز كه‌مال وتی: بەمەش ژمارەیەکی زۆریان دەکەونە ناو ئاوەکە و یەکێک لەوان کە کۆچبەرێکی کوردی تەمەن ۱۷ساڵە دەحنکێت (تائێستا ناو و ناسناوی بۆم ئاشکرانەبووە بۆیە هێشتا ماڵەوەیان نازانن کە گیانی لەدەستداوە).



به‌پێی گێڕانه‌وه‌كانی ئه‌و چالاكوانه‌، پاشان، لەلایەن سەربازانی بیلاڕوسیا بەرەو سنوری لیتوانیا دەگوازرێنەوە، دوای ئەوەی دەگەن بە خاکی لیتوانیا بەشێکیان دەستگیردەکرێن لەوانە ۱۲ گەنجی زاخۆ و بادینان دەبن لەلایەن کۆماندۆی لیتوانیا دەبردرێن و تائێستا نازانرێت لەکوێن.



وتیشی: بەشێک لەوانە هێشتا لەهەمان سنوری سێگۆشەی بیلاڕوسیا- پۆڵەندا-لیتوانیا ماونەوە. تەنها ۳۲ کەس لەوانە بە سەلامەتی گەڕاونەوە بۆ شاری مینسکی پایتەختی بیلاڕوسیا. تەواوی ئەوانی دیکە بوونە بە گرووپی بچوک و بەشێکیان لەکەمپێکدا ماونەوە.



ره‌گه‌ز كه‌مال ده‌ڵێت: دووشەو لەمەوبەر، لەناو ئەو کەمپەدا کە دەکەوێتە نێوان شارۆچکەکانی برێست و گردۆنۆ، گەنجێکی زۆر ئەشکەنجەدەدرێن و دەیانشێوازی ئازارو ئەشەنجەدان دەگێڕنەوە لەلایەن سەربازانی بیلاڕوسیا ئەوەی بیندراوە گەنجێکی سلێمانی ڕووت دەکەنەوەو ئاوی ساردی پێدادەکەن.



هەر لەو ناوچەیە چەند چاڵێکی گەورە هەیە کە کۆچبەرانی دەخەنە ناو و ئەشکەنجەیان دەدەن ئامانج لەو چاڵانە بۆ ئەوەیە لەلایەن درۆنو فرۆکەی چاودێری ووڵاتانەوە نەبیندرێن کە چۆن ئەشکەنجەی کۆچبەران دەدەن. به‌وته‌ی ره‌گه‌ز كه‌مال.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن