جڤاتی نیشتمانی و گشتی گۆڕان بۆ دیاریكردنی میكانیزمی "هه‌ستانه‌وه‌ی" بزوتنه‌وه‌كه له كۆبوونه‌وه‌دان
11:05 - 17/11/2021
"زه‌مه‌ن"
جڤاتی نیشتمانی و گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له
كۆبوونه‌وه‌دان بۆ تاوتوێكردنی قۆناغی نوێی هه‌ستانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌كه و
بڕیاردان له دروستكردنی ده‌سته‌یه‌كی نوێی به‌ڕێوه‌بردن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "زه‌مه‌ن" ته‌وه‌رێكی كۆبونه‌وه‌كه بڕیاردانه له دروستكردنی ده‌سته‌یه‌كی
به‌ڕێوه‌بردن بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی قۆناغی هه‌ستانه‌وه بزوتنه‌وه گۆڕان له
كۆبونه‌وه‌كه‌دا پرۆژه‌یه‌كی ژووری توێژینه‌وه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گفتوگۆی له‌باره‌وه
ده‌كرێت.
"زه‌مه‌ن" زانیویه‌تی پرۆژه‌كه هه‌یكه‌لیه‌ت
و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌سته‌كه‌ی وه‌ك ره‌وشنووس دیاریكردووه و ماوه‌ی دوو هه‌فته
زیاتره ژووری توێژینه‌وه‌كان گفتوگۆی تێروته‌سه‌لی له‌گه‌ڵ ناوه‌نده رێكخراوه‌ییه‌كانی
گۆڕان و هه‌ڵسوڕاوان و پشتیوانانی گۆڕان كردووه.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له كاتێكدایه، به‌هۆی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی
عێراقه‌وه، رۆژی 13ی 10 رێكخەری گشتی و ئەندامانی
خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ده‌ستیانله‌كاركێشایه‌وه.