شێوه‌كارێكی ناوداری هه‌ولێر به كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد
10:05 - 17/11/2021
"زه‌مه‌ن"
ڕزگار فەقێ عوڵا
هونه‌رمه‌ندی شێوەكاری ناسراوی شاری هه‌ولێر، بە نەخۆشی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.
ڕزگار
فەقێ عەوڵا، مامۆستای بەشی شێوەکاری لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی شاری هەولێر بووه‌و
له شاری رواندز له دایكبووه، دوای دووهه‌فته مانەوە لە نەخۆشخانە بەهۆی ڤایرۆسی
کۆرۆناوه شه‌وی رابردوو گیانی لەدەستدا.
ڕزگار
فەقێ عەوڵا، له كاروانی هونه‌ری خۆیدا چەندین پێشانگای هاوبەش و تایبەتی لە بواری
شێوەکاریدا كردوه‌ته‌وه‌و خاوه‌نی چه‌ندین نامیله‌كه‌ی هونه‌ری بوو.