كافتریایه‌ك له هه‌ولێر سرودی رژێمی به‌عسی لێداوه
09:50 - 17/11/2021
"زه‌مه‌ن"
پارێزگارى هەولێر بڕیاریدا ئەو
کافتریایەى سرودى بەعسى لێدابوو دابخرێت و خاوەنه‌کەى دەستگیر بکرێت.
نووسینگەى پارێزگارى هەولێر ئه‌مڕۆ
چوارشه‌ممه رایگه‌یاند: دواى
بڵاوبوونەوەى گرتە ڤیدیۆیەک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە لەنێو کافتریایى (پەرمى
جیانۆ) لە شارى هەولێر بەئاشکرا سرودى ڕ‌ژێمى بەعس بەخش دەکرا، پارێزگارى هەولێر
بڕیاریدا خاوەنکەى دەستگیربکرێت و کافتریاکەش دابخرێت.
پارێزگاری هه‌ولێر، هاوڵاتییان و
هاوشاریانى سنوورى پارێزگاکەی دڵنیا دەکاته‌وه "ئەوانەى ئەمجۆرە کارانە دەکەن، بەمەبەست و دوور لە هەموو بەهایەکى
نیشتیمانى و نەتەوەیی و پیرۆزى خوێنى شەهیدان و تێکۆشانى گەلەکەمان، کە تەنها
مەبەستیان ناڕەحەتکردنى هاوڵاتییانە، بەهیچ شێوەیەک لێیان قەبووڵناکرێت و
ڕووبەڕووى ڕێکارى یاسایی و سزادان دەکرێنەوە".
له گرته‌یه‌كی
ڤیدیۆییدا كه سه‌ردانكه‌رێك تۆماریكردووه، له كافتریاكه‌دا گۆرانی زێڕه
سه‌دام زێڕه لێده‌درێت.