نهتهوهیهكگرتووهكان لهسهر كۆچبهرانی كورد به دهنگ هات
09:21 - 17/11/2021
"زهمهن"
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای
کرد هێز دژ بەو کۆچبەرانە بەکارنەهێندرێت کە لەسەر سنووری بیلاڕوسیا-پۆڵەندا لە هەوڵی پەڕینەوەدان بۆ ئەورووپا.
فەرحان حەق، وتەبێژی سکرتێری
گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە میانی کۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانامهوانیدا، باسی
لەوە کرد کە نیگەرانن لە رەوشی کۆچبەرانی سەر سنووری بیلاڕوسیا-پۆڵەندا و ئەو
مامەڵەیەی لەگەڵیاندا دەکرێت.
فەرحان حەق بەپێویستی زانی
بەشێوەیەکی شەرەفمەندانە هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکرێت کە لەسەر سنوورن،
هەروەها بە پێویستی زانی کۆمیسیاری باڵای کاروباری پەنابەران سەربە نەتەوە
یەکگرتووەکان و رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ چاویان بە کۆچبەرەکان بکەوێت.
وتیشی: ''ناخوازین ئەو کەسانە وەک
ئامڕاز یان داردەستی ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتان بەکاربهێندرێن. بەو شێوەیەی
پێویستە رێزیان ناگیرێت''.
سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی
کۆچبەران بە گازی فرمێسکڕێژ و ئاوی قەتیسکراو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی
پۆڵەنداوە، فەرحان حەق ئاماژەی بەوە کرد کە هێشتا نەتوانراوە ئەو دەستوەردانە
پشتڕاست بکرێتەوە، بەڵام ئەو جۆرە هەڵسوکەوتە هەڵەیە.
هاوکات باسی لەوە کرد کە پێویستە هێز
بەرامبەر کۆچبەران بەکارنەهێندرێت.
خواستی ژمارەیەکی زۆر کەس
لەسەر سنووری بیلاڕوسیا-پۆڵەندا بۆ پەڕینەوە بۆ پۆڵەندا لە پێناو گەیشتن بە
ئەورووپا، بووەتە هۆی هەڵکشانی گرژی لەسەر سنووری هەردوو وڵات.
بیلاڕوسیا، پۆڵەندا تۆمەتبار
دەکات بە هەڵسوکەوتی نەشیاو لەگەڵ کۆچبەراندا، پۆڵەنداش بیڵاڕوسیا تۆمەتبار دەکات
بەوەی کۆچبەران وەک ئامڕازی سیاسیی بەکاردەهێنێت.