1422 کوردستان

بەوێنە؛ شوێنی مانەوە بۆ كۆچبەران دابینكرا

09:45 - 16/11/2021

"زەمەن"


حكومەتی بیلاڕوسیا، ناوەندی لۆجستی بۆ بەسەربردنی شەوانە بۆ ئەو كۆچبەرانە دابینكرد، كە لە خاڵی سنووری بروزگی، ماونەتەوە.


لە سنوری بروزگی لە شاری گرۆدنۆ لە بیلاڕوسیا، کۆچبەرەکان کە هەوڵی بڕینی بەربەستەکانیان دەدا لە نزیک دەروازە سنورییەکە، دوای دەستوەردانی هێزە ئەمنییەکانی پۆڵەندا بەشێکیان خاڵی سنوریان جێهێشت و گەڕانەوە بۆ کەمپی نێو دارستان و بەشێکیشیان چونە کامپێکی نزیک خاڵی سنور.


ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ سەرکۆماری بیلاڕوسیا، فەرمانی بە پارێزگای گرۆدنۆ کردووە شوێنێکی داخراو ئامادە بکەن بۆ ئەو کەسانەی لەسەر سنوور شەو بەسەر دەبەن، پاشان لە نزیک سنور ناوەندێکی لۆجستی تەرخانکرا و دۆشەک، بەتانی و خواردن بۆ کۆچبەرەکان دابینکرا و، ژمارەیەک کۆچبەری تێدا نیشتەجێکرا.


هاوكات وەزارەتی تەندروستیی بیلاڕوسیا، تیمێکی رەوانەی ناوچەکە کردوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی تەندروستیی کۆچبەرانی ناو کامپەکە.


نزیكەی 10 رۆژ دەبێت پەنابەرانی كورد لە دارستان و دەروازە سنورییەكانی نێوان پۆڵەندا و بیلاڕوسیان، ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەیەک لە پەنابەران لە بەردەم دەروازەی سەرسنووری "Kuznitsa" ی نێوان ئەو دوو وڵاتە کەوتنە بەردبارانکردنی هێزەکانی پـۆڵەندا و ئەوانیش بە ئاو و گازی فرمێسک ڕێژ وەڵامیان دانەوە. 



یەکێتی ئەوروپا داوایکردووە یارمەتی مرۆیی ڕەوانەی ئەو کۆچبەرانە بکرێت کە مەزەندەدەکرێت ژمارەیان نزیکەی 4 هەزار کەس بن. 



پـۆڵەندا 15 هەزار سەربازی دیکەی بۆ سەرسنوورەکە ناردووە هەتا یارمەتی پـۆلیس و پاسەوانانی سنووری وڵاتەکەیان بدەن. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن