551 کوردستان

حکومەت ملیار و نیوێکی بۆ هەولێر تەرخانکرد

08:43 - 16/11/2021

"زەمەن"


حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی (1,517,424,380) یەک ملیار و پێنج سەد و حەڤدە ملیۆن و چوارسەد و بیست و چوار هەزار و سێ سەد و هەشتا دینار، بەشێوەی نەختینە و قۆناغ لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بۆ جێبەجێکردنی ژمارەیەك پرۆژە تەرخانكرد.


بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی پارێزگاری هەولێر پرۆژەكان پێكدێن لە:


یەکەم/ قیرتاوکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی سیمی خاتووناوە، بەگوژمەی (743,325,000) حەفت سەد و چل و سێ ملیۆن و سێ سەد و بیست و پێنج هەزار دینار.

دووەم/ چاککردنەوە و قیرتاوکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی شاری کۆیە بەگوژمەی( 228,369,540) دووسەد و بیست و هەشت ملیۆن و سێ سەد و شەست و نۆ هەزار و پێنجسەد و چل هەزار دینار.

سێیەم/ دروستكردن و قیرتاوكردنی  چه‌ند شه‌قامێكی ناوخۆیی له‌گوندی عەزە، بەگوژمەی (347,147,900) سێ سەد و چل حەفت ملیۆن و سەد و چل و حەفت هەزار و نۆسەد دینار.

چوارەم/ قیرتاوكردنی ڕێگای گوندەکانی (شیلە و کانی ڕەش) بەگوژمەی (198,581,940) سەد و نۆەت و هەشت ملیۆن و پێنج سەد و هەشتاو یەک هەزار و نۆسەد و چل دینار.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن