باوك و کچێكی خەڵكی سلێمانی له بیلاڕووسیا ون دەبن
05:58 - 16/11/2021
زەمەن -
كوردستانی
شەوی رابردوو لە
نزیک مینسکی پایتەختی بێلاڕووس، دوو ھاوڵاتی ههرێمی کوردستان بەناوەکانی "گۆڤەند
عومهر عهلی" (32) ساڵ و کچەكهی (3) ساڵییهكهی بە ناوی "شێوە"،
لە خێزانەکەیان دادەبڕێن و تا ئێستا ھیچ زانیاریەك لەبارەیانەوە نازانرێت.
بەپێی وتەی ھاوسەری
گۆڤەند، رۆژی (8ی تشرینی دووهمی 2021) گەیشتوونەتە بێلاڕووس، بەڵام شەوی رابردوو
لەکاتی نزیکبوونەوەیان لەچەند رووناکییەك، گۆڤەند بە ھاوسەرەکەی گوتووە، ئەوان بڕۆن
و دواتر خۆی و کچەکەی پێاندەگاتەوە.
ھاوسەری گۆڤەند
ئاماژهی بهوهكرد، لەو دابڕانەوە تا ئێستا ھیچ زانیارییەکی لەبارەی ھاوسەر و کچەکەی
نییە و نازانرێت ئاخۆ چییان بەسەر ھاتووە، بۆیە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات،
بە ھانایەوە بچن و ھاوسەر و کچەکەی بدۆزنەوە.
گۆڤەند عومهر
عهلی، خەڵکی شاری سلێمانیە و ماوەی زیاتر لە ھەفتەیەکە لەگەڵ چوار کەس لە خێزانەکەی
وەک کۆچبەر روویان له بێلاڕووس كردووه، بەڵام لە دوێنێ شەوەوە خۆی و کچە سێ ساڵانەکەی
لە خێزانەکەی دابڕاون و تا ئێستا نادیارن.
سەرچاوە: k24