944 کوردستان

پەرلەمانتارێكی پارتی "هەواڵێكی نوێی" بۆ پەنابەران پێیە

04:52 - 16/11/2021

"زەمەن"

رێبوار بابكەیی، پەرلەمانتاری پارتی و سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكان و رەوەندی كوردی لە پەرلەمان، ھەواڵی نوێ لەسەر کۆچبەران ئەوەیە حکومەتی بیلاروسیا داوای کردووە پەنابەران لە کەمپ بکرێن.



رێبوار بابكەیی، ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند: لێرەوە بە کۆچبەرانی خۆمان دەڵێم، ئەوانەی پرسیاریان کردووە کە ئایا بچنە کەمپەکان یان لە شوێنی خۆیان بن؟ بچن بۆ کەمپەکان تا ژیانتان لە سەرماو سۆڵە و برسییەتی ڕزگار بێت.


بابكەیی دەڵێت "لەوێ بن باشتر دەستمان پێتان دەگات بۆ ھێنانەوە تا لە دارستانەکان".


نزیكەی 10 رۆژ دەبێت پەنابەرانی كورد لە دارستان و دەروازە سنورییەكانی نێوان پۆڵەندا و بیلاڕوسیان، 
ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەیەک لە پەنابەران لە بەردەم دەروازەی سەرسنووری "Kuznitsa" ی نێوان ئەو دوو وڵاتە کەوتنە بەردبارانکردنی هێزەکانی پـۆڵەندا و ئەوانیش بە ئاو و گازی فرمێسک ڕێژ وەڵامیان دانەوە. 



یەکێتی ئەوروپا داوایکردووە یارمەتی مرۆیی ڕەوانەی ئەو کۆچبەرانە بکرێت کە مەزەندەدەکرێت ژمارەیان نزیکەی 4 هەزار کەس بن. 



پـۆڵەندا 15 هەزار سەربازی دیکەی بۆ سەرسنوورەکە ناردووە هەتا یارمەتی پـۆلیس و پاسەوانانی سنووری وڵاتەکەیان بدەن. 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن