وه‌زاره‌تی دارایی داوایه‌كی یاسایی به به‌های ٧٥ ملیار دینار له كۆمپانیایی نالیا برده‌وه
04:12 - 16/11/2021
"زەمەن"
به‌پێی بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تی دادگایی پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌٩٠/ده‌سته‌ی شارستانی، تێهه‌ڵچوونه‌وه/٢٠٢١/راستكردنه‌وه له ٢٥//١٠/٢٠٢١ وه‌زاره‌تی دارایی وئابوری داوایه‌كی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی دژی كۆمپانیای نالیا یه‌كلاكرده‌وه .
وەزارەتی دارایی لەگەڵ دەستەی دەستپاكی ئەمڕۆ دوایین پێداچوونەوەی كرد بە یاسای چاكسازیدا، لە بڕگەیەكدا لەسەر قەرزەكان، ئاماژەبەوەكراوە، بەشی یاسای لە بانكی ناوەندی هەرێم_سلێمانی، بڕیاری دادگایان لە بەرژەوەندی بانكی سلێمانی سەبارەت بە قەرزی كۆمپانیای نالیا یەكلایكردوەتەوە بە ژمارە 111 هیئە المدنیە الاستئنافیە/2021 لە 13ی6ی2021، تەنیا دادگای پێداچوونەوە بەمەبەستی پەسەندكردنی بڕیاری كۆتایی.
به‌مه‌ش به‌رێوبه‌ری ڕێگه‌پێدراوی كۆمپانیاكه پێویسته نزیكه‌ی ٧٥ملیار دینار بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری وه‌كو قه‌رز و سودی بانكی كه‌ڵه‌كه‌بوو.
ئه‌م داواییه له كاتێكدایه كه چه‌ند ساڵێك له‌ومه‌وبه‌ر كۆمپانیای ناوبراو داوایه‌كی دژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری به‌رزكرده‌وه كه تێیدا داوای و لابردنی و كه‌مكردنه‌وه‌ی سوده‌كانی ده‌كرد.
كۆمپانیای نالیا له پاش دۆڕاندنی ئه‌م داوایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌ستێت به فرۆشتنی سه‌رجه‌م ئه‌و موڵكانه‌ی كه لای حكومه‌ت بارمته‌یه تاوه‌كو پاكتاوی ئه‌و قه‌رزو سودانه بكات كه لای كۆمپانیاكه‌یه.
لەبەشێكی دیكەدا بڕی قەرزەكانی حكومەت لای كۆمپانیاكان دیاریكراوە، ئاماژەبەوەكراوە كۆی گشتی قەرزی دراو 416 ملیار و 824 ملیۆن و 306 هەزار و 26 دینارە.