بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
09:38 - 20/10/2021
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆ 20-10-2021 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
هەوڵبدە خۆت لە گرفتی هاوڕێکانت بە دووربگریت و گرنگی بە خێزانەکەت بدە، چێژ لە ساتە جوانەکانی ژیانت وەرگرە و دڵخۆش بە.
گا (4/20 بۆ 5/20)
لەسەر کارەکەت بەردەوامیت و ئامانجەکانت پاش ماوەیەکی دیکە دێنەدی، تەندرووستیت باش نیە و خۆت بپارێزە.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
هەواڵێکی دڵخۆشکەر دەبیستیت و خۆت بۆ کارێکی نوێ ئامادە دەکەیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت بڕیار لەسەر داهاتووتان دەدەن.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
لەم وەرزەدا ڕووداوی سەیرو سەمەرە لە ژیانتدا ڕوودەدەن کە تووشی شۆکت دەکات، بەڵام هەموو شتێک لە بەرژەوەندی تۆدایە.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
فشاری دەروونی زۆر دەکەیتە سەر ئەندامێکی خێزانەکەت، ئاگاداربە ئەگەر بەردەوام بیت زیانی پێ دەگەیەنێیت و لەدەستی دەدەیت.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
خۆشترین ساتەکانی ژیانت بەڕێدەکەیت و کەسێکی خۆڕاگریت، هاوژینەکەت دڵخۆشە بەتۆ و بەمنزیکانە سوپرایزێکت بۆ دەکات.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
هاوسەنگی ژیانت ڕاگرە و بەردەوامبە لە برەودان بە تواناکانت، خێزانەکەت لەسەروو هەموو شتێکەوەیە، تەندرووستیت باشە.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
متمانە بەهەموو کەسێک مەکە و ڕووداوەکان بەسادەیی وەرگرە، هاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستەکەت دەکەیت.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
تووشی ڕووداوێک دەبیت و لەڕووی یاساییەوە سزا دەدرێیت، خۆشەویستەکەت لێت جیا دەبێتەوە، تەندرووستیت جێگیرە.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
هەست بەقەلەقی دەکەیت و ئەم ماوەیە هیچ شتێک لەبەرژەوەندی تۆدا نیە، لەگەڵ هاوژینەکەت گەشتێک ئەنجام بدەن.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
ئەمڕۆ لەگەڵ هاوڕێیەکی نزیکت ئاشت دەبیتەوەو دڵخۆش دەبیت، باشترە لەگەڵ خۆشەویستەکەت جیابیتەوە، تەندروستیت باشە.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
گۆڕانکاری لە ژیانتدا ڕوودەدات و کەسی باش دەناسیت، تووشی گرفت دەبیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت، گرنگی بەوەرزش بدە.