582 جیهان

دوایین جوله‌كه‌ ئه‌فغانستانی به‌جێهێشت

09:23 - 18/10/2021

"زه‌مه‌ن"


زەبولان سیماتوڤ، کە وەکو دوایین جوولەکەی ئەفغانستان ناسراوە، دوای وەرگرتنی ڤیزە لەلايەن تورکیاوە، بەگەشتێکی ئاسایی گەیشتە ئیستانبوڵ.

بەپێی ئەو زانیارییەی کە بەدەستکەوتوون، سیماتۆڤی تەمەن ٦٢ ساڵان، کە لە ویلایەتی ھەڕات لەسەر سنووری ئەفغانستان لەگەڵ ئێران لە دایک بووە و لە کابوڵی پایتەخت نیشتەجێیە، پێش ماوەیەکی کەم لە وڵاتەکەی دەرباز کرا.

سیماتۆڤ، دوای پێدانی ڤیزە لەلایەن تورکیاوە و لە ئەنجامی ھەوڵ و ھاوکاری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، لە رێگەی گەشتێکی ئاساییەوە لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستانەوە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئیستانبوڵ.

زەبولان سیماتوڤ، لە لایەن حاخامی عەشقەناز لە ئیستانبوڵ، مێندی چیتریک و چەند خزم و کەسێکییەوە پێشوازی لێکرا و لە رێگەی ئۆتۆمبیلێکی تایبەتەوە فڕۆکەخانەی جێھێشت.

بەپێی زانیارییەکان، سیماتۆڤ ڤیزەی ٩٠ رۆژی ھەیە و بۆ ماوەیەک لە ئیستانبوڵ دەمێنێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن