بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چیت پێ دەڵێت؟
10:17 - 16/10/2021
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 16-10-2021 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
ئەم ماوەیە ئاگاداری ئاگر بە و خۆت بپارێزە، خۆشەویستەکەت نەخۆش دەکەوێت و پێویستە گرنگی پێبدەیت.
گا (4/20 بۆ 5/20)
زۆر هەست بە ماندووبوون دەکەیت و هەست بە نائارامی زۆر دەکەیت، هەواڵێکی سەیر دەبیستیت و شۆکت دەکات.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
خۆشەویستەکەت بەتەواوی بێزاربووە لێت و پێویستە کەسایەتی خۆت بۆ ئەو لەدەست نەدەیت.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
لە کارەکەت هاوپیشەکانت کێشەت بۆ درووست دەکەن و پێویستە ئاگاداری خۆت بیت، ژیانت گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
کردەوەی زۆر خراپ دەکەیت بەرامبەر خۆشەویستەکەت و ئازاری دەروونی زۆر دەدەیت، بەمەش وازت لێدێنێت.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
بەهۆی لەدەستدانی کەسێکەوە هەست بەناخۆشییەکی زۆر دەکەیت، بەڵام تێدەپەڕێت و ژیانێکی نوێ درووست دەکەیت.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
ڕق و کینە لەدڵتدا زۆر بووەو ئەمەش زیانی دەروونت پێدەگەیەنێت، هەوڵبە چێژ لە ژیان ببینە.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
کەسێک هەیە بەردەوام حەز بە ناخۆشیت دەکات بەڵام ڕووبەڕوو خۆی بە دڵسۆزت دەردەخات، متمانە بەکەس مەکە.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
بەهۆی ئەوەی کەممێک دۆخی دارایت باش بووە، کەمێک گۆڕاویت و بەمەش کەسایەتیت ناشرین دەبێت.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
ژیانت بەشێوەیەکی خێرا دەگۆڕێت و چەند هەواڵێک دەبیستیت، گەشتێکی چەند ڕۆژی ئەنجامدەدەیت.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
لەشوێنی دوورەوە میوانت دێت و بۆنەیەک ساز دەکەن، دڵخۆش دەبیت و حەز بە وەرزش کردن دەکەیت.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
دڵی کەسێکی ئازیزت زویر دەکەیت، دواتر پەشیمان دەبیتەوە، بەڵام داوای لێبووردنی لێبکە، تەندرووستیت باش ئەبێت.