بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
09:53 - 13/10/2021
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 13-10-2021 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
پەیوەندییەکانت باش نیە و پێویستە بە خۆتدا بچیتەوە، ئەزموونێکی نوێی پەیوەندی خۆشەویستی تاقیدەکەیتەوەو ژیانت دەگۆڕێت.
گا (4/20 بۆ 5/20)
متمانەت بەخۆت هەیە و لەشوێنی کارەکەت تا دێت زیاتر بەرەو پێش دەچیت، لە چەند گرفتێکی نەخۆشی ڕزگارت دەبێت.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
هەندێک ڕاستی تاڵن بەڵام دەبێت قبووڵی بکەیت، پێویسته هەموو هەوڵێک بدەیت بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆشەویستەکەت بمێنیتەوە.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
ئاگاداربە دۆخی ئێستات لەبەرژەوەندی تۆدا نیە و پڕاوپڕ لە کێشەیەو قەلەقیت تووش دەبێت، تەندرووستیت بەرەو باشبوون دەچێت.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
پاش ماوەیەکی دیکە هەواڵێکی دڵخۆشکەر دەبیستیت، هاوسەرەکەت ناو بەناو توڕە دەبێت بەبێ هیچ مەبەستێک هۆکارەکەشی تەمەنەکەیەتی.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
ئەم وەرزە ژیانت دەگۆڕێت و کارێکی نوێ ئەنجامدەدەیت، لە ڕابردوو ڕزگارت دەبێت و خۆشەویستە کۆنەکەت لێت دووردەکەوێتەوە.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
لەڕووی دەرونیەوە زۆر خراپیت و توشی خەمۆکی بویت، ئەمەش کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەرت، پێویستیت بەخۆشەویستەکەت هەیە.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
توانایەکی زۆرت هەیە و دەتوانیت ئەرکی زۆر جێبەجێ بکەیت، دەکەویتە پەیوەندییەکی نوێی خۆشەویستیەوە، گرنگی بە وەرزش بدە.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
بەهۆی هەڵەیەکەوە کە ئەنجامتداوە، تووشی شەرمەزارییەکی زۆر بوویت لای هاوڕێکانت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئاشت دەبیتەوە.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
بەهۆی خۆشییەکی کەسێکتەوە تۆ بێتاقەت دەبیت، گرنگی بە هاوسەرەکەت بدە و لەدەستی خۆتی مەدە، چونکە کەسێکی باشە.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
سوود لە بۆچوونی دەوروبەکەت وەربگرە و گرنگی بە هاوپیشەکانت بدە، دڵت لە خۆشەویستەکەت پیسەو کارێکی باش ناکەیت.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
بۆ بەڕێوەچوونی کارەکەت پشت بە هاوڕێکانت مەبەستە، هەست بە ئازاری جەستە دەکەیت و دەبێت سەردانی پزیشک بکە.