بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
09:36 - 09/10/2021
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 9-10-2021 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
شێوازی هەڵسوکەوتت بگۆڕە و زیاتر کۆنتڕۆڵی توڕەبوونەکانت بکە، دەکەویتە خەمێکی قوڵەوە لە ئاست خۆشەویستەکەت.
گا (4/20 بۆ 5/20)
بەردەوامیت لە کارکردن و سوود لە ئەزموونە نوێکان وەردەگریت، خۆشەویستە کۆنەکەت دەگەڕێتەوە و چاوت پێی دەکەوێت.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
ئەم ماوەیە بۆت دەردەکەوێت کە چەند کەسێک لە دژی تۆ پلان دادەڕێژن و قسە دەکەن، بەمەش بێتاقەت دەبیت، تەندروستیت جێگیرە.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
لەبارەی ئەوەی کەسێکی نزیکت پلەیەک وەردەگرێت تۆ پێی بێتاقەت دەبیت و کارت تێدەکات، هاوڕێیەکت دەبێتە خۆشەویستت.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
گۆڕانکاری لە خێزانەکەت ڕوودەدات و ئەندامێکیان هاوسەرگیری دەکات، لەگەڵ هاوبەشی ژیانت پلانێکتان هەیە و بەکەس ناڵێن.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
لە دۆخێکدایت کە دەتوانی تواناکانتی تێدا بخەیتەڕوو، بەشداری بۆچوونەکانی خۆشەویستەکەت بکەو پێکەوە بڕیار لەسەر شتەکان بدەن.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
بانگهێشت دەکرێیت بۆ چەند بۆنەیەک و چاوت بەچەند کەسێک دەکەوێت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت هاوسەرگیری بکە، خواردنی چەوری مەخۆ.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
بانگهێشت دەکرێیت بۆ چەند بۆنەیەک و چاوت بەچەند کەسێک دەکەوێت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت هاوسەرگیری بکە، خواردنی چەوری مەخۆ.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
هاوڕێکانت دڵسۆزن و لە بەرژەوەندی تۆدا قسە دەکەن، لەگەڵ هاوژینەکەت پەیوەندییەکی پتەوتان هەیە و زۆر کەس ئەوەی پێخۆش نیە.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
زۆر ماندوویت و پشوو وەرگرە، خۆت کۆبکرەوە، بەردەوام دەمەقاڵێ لەگەڵ خۆشەویستەکەت دەکەیت، ئەمەش ئەنجامی باش نابێت.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
هاوڕێیەکی کۆنت دەیەوێت ئاشتت بکاتەوە سەرباری ئەوەی تۆش هەڵە بوویت، خۆت لە هەندێک کار هەڵمەقورتێنە.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
گۆڕانکاری لەشوێنی کارەکەت ڕوودەدات و چەند بڕیارێک لە ئاستت دەردەچێت، خۆشەویسەکەت زیاتر لێت نزیک دەبێتەوە.