وێنە.. ئەو خانمە هونەرمەندانەی لە رۆژی هاوسەرگیرییەکەیاندا لەجیاتی جلی بوکێنی سپی، رەنگی دیکەیان پۆشیووە
12:45 - 27/09/2021
زەمەن-لایف ستایل
بەشێک لە خانمە هونەرمەندانی جیهانی و کەسایەتییە دیارەکان بۆ هەر مەبەستێک
بێت، لە رۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیاندا جلی بوکێنی سپییان نەپۆشییوەو لە جیاتی
ئەو رەنگە رەنگی دیکەیان هەڵبژاردووە، لەوانە:-
- ئەستێرەی جیهانی کۆچکردوو مارلین مۆنرۆ لەساڵی 1954 لە رۆژی
هاوسەرگیرییەکەیدا جلی قاوەیی پۆشی لە جیاتی سپی.
- خانمە هونەرمەندی فەرەنسی بریجیت باردو لە رۆژی هاوسەرگیرییەکەیدا
جلی پەمەیی کاڵی پۆشیبوو لە جیاتی سپی.

- خانمە هونەرمەندی جیهانی کۆچکردوو ئلیزابێس تایلۆر لە رۆژی
هاوسەرگیرییەکەیدا جلی زەردی پۆشی لە جیاتی سپی.

- خانمە هونەرمەندی جیهانی کۆچکردوو ئۆدری هیبرون لەساڵی
1969 و لە رۆژی هاوسەرگیرییەکەیدا جلی پەمەیی پۆشی لە جیاتی سپی.

- گۆرانیبێژی جیهانی گوین ستیڤانی لە رۆژی هاوسەرگیرییەکەیدا
جلێکی پۆشی کە هەردوو رەنگی سپی و پەمەیی تێکەڵ کرابوو لە جیاتی سپی.