سیما و ساڵه‌كان له پێ پیرۆزه‌وه
01:35 - 25/09/2021
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر
1
له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره
بیرده‌كاته‌وه و له مه‌ی سووره‌وه دێ
سه‌رله‌نوێ سه‌یری
بای سهرپهنجهره ده‌كه‌مه‌وه
له كۆتایی
ڕێگا دانیشتووم و سڵاو وه‌رده‌گرمه‌وه
چاوم ماندوو
نییه به زۆربینی
ڕێبواری یه‌كه‌م
زێوان بوون تێیدا له به‌یانیی خۆڵه‌مێشی و مانگی نیوه‌گیان نامێنێته‌وه
ڕێبواری دووه‌م
ڕووه‌كه‌كانی خوداوه‌ند سێبه‌ری دیكتاتۆر
نه‌یهێشت چیا خه‌ونی شه‌هیدانمان پێ بدات
ڕێبواری سێیه‌م
خه‌ون وا خۆی گێڕایه‌وه
گوڵم له
بێئاگایی نه‌چنیوه و نهێنی گه‌شه‌كردنم دره‌وشانده‌وه
ڕێبواری چواره‌م
شه‌ڕی چل ساڵه
نوێژی دڵنیایی
خۆی دووگوردی بۆ هه‌ڵبژاردم و ده‌ستی له‌سه‌ر ناوچه‌وانم دانا
ڕێبواری پێنجه‌م
مردوویه‌ك ئاگای له هه‌مووانه
مانگی هه‌ڵاتوو
سواری ئه‌سپى به په‌مۆ شۆردراو بوویمه جێم بهیڵه
ڕێبواری شه‌شه‌م
سه‌د و یه‌كشه‌وه
باڵنده‌یه‌كی
تازه‌فڕ چووه ناو دێوجامه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ باڵی ڕه‌ق بوو
ڕێبواری حه‌وته‌م
ساڵی سفر
له كاتی كۆنم
ڕوانی و گه‌مارۆی شاره نوێیه‌كانم شكاند
ڕێبواری هه‌شته‌م
سروودی زه‌وی
جارێك له
جاران له‌ماڵی دره‌ختێك تاسه‌م پشووی دا
ڕێبواری نۆیه‌م
حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه‌نده بژیم
من و قۆزاخه
له بینینێك چاومان ترووكا و بۆنی مۆمی سووتاومان كرد
ڕێبواری ده‌یه‌م
دواكه‌وتن له كه‌شتیی نووح
گه‌یشتن ئه‌ستێره‌ی
تاریك نه‌كردم و به ته‌نیا ڕام نه‌كرد
ڕێبواری یازده‌یه‌م
به‌ها و هه‌ڵه‌ی پێشبینییه‌كان
گه‌رمایی گۆنای
چیا مۆن بوو
ڕێبواری دوازده‌یه‌م
سه‌ره‌تا وشه بوو
شه‌پۆلی هه‌ڵچوو
لێی دام له ژووری سارد و نزم هه‌نگاوم نه‌نا
ڕێبواری سێزده‌یه‌م
سه‌رزه‌مینی هه‌موو ناوه‌كان
به‌هێمنی له
هه‌موویان دووركه‌وتمه‌وه و ته‌نیاییم له پشت سێبه‌ر نه‌گه‌ڕا
2
ئه‌سپی ناڵ په‌لكه‌زێڕینه‌یی
به مانگم گوتووه
تاریكی درێژه‌ناكێشێ
ده‌ركه‌وه
كۆمه‌ڵێك وێنه
سێبه‌ری ئه‌ییوبن به دیواری ژووره‌كه‌مه‌وه
ئه‌وه‌ی گوتیان
ته‌مه‌نی نه‌مریی و حیكمه‌ت بوو
په‌رده‌ی گوێم
بووه تۆمار و پێشانگای نایاب
پێ پیرۆز له
ڕێی دیداری ڕوخسار ڕووناك
له
قاپێكی قوڕ میوه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی ڕاگرتووه
خودایه نهێنی
ڕوخسار ئاشكرابكه
دڵ خۆی شه‌راب
له جام ده‌كا
خومار له خه‌و
هه‌ڵده‌ستن و له خۆیان ڕووناك ده‌بنه‌وه
به به‌رچاوی
به‌رچاوته‌نگان له شه‌قامی لۆمه تێده‌په‌ڕن
بۆنی
هه‌ویری هه‌ڵاته له داره‌بازه‌م هه‌ڵده‌ستێ
به‌ره‌و شوێنی
كوشتن و ده‌ركه‌وتنم هه‌ڵمگرن
له ئێستادا هه‌موو
شتێك درێژده‌بێته‌وه
دره‌ختیش زوو
كه‌وته سێبه‌رگرتن
له شوێنێك وه‌ستاوم
ئاگاییم له‌باره‌ی هه‌وره‌وه هه‌یه
باڵنده‌ی ناو
بای سه‌ر په‌نجه‌ره باڵ و ئاسمانی كه‌وته لام
هاته ناو
نابیناكانه‌وه
باوه‌شمان
تێكوه‌رینا و بیرمان له بینایی و بینین كرده‌وه
ئه‌وانه‌ی له
شه‌قامی لۆمه په‌ڕیونه‌ته‌وه سه‌یرمان ده‌كه‌ن
له چاوی چیای
به‌كه‌ڵه‌كێوی گه‌رمترن
بینین خۆی
بێتاوانه سزای بینینێكی تر نییه
تشرینی یه‌كه‌می
2021 هه‌ولێر