2489 شیوازی ژیان

بزانە بورجەکەت لە کۆتا رۆژی هاویندا چیت پێ دەڵێت؟

10:13 - 20/09/2021

زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 20-9-2021 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
گرێبەستی کارکردن واژۆ دەکەیت و کەسێکی لێهاتوویت، لە هەڵەی خۆشەویستەکەت ببوورە و پەڕەی نوێ هەڵبدەرەوە.

گا (4/20 بۆ 5/20)
ئەمڕۆ پەیوەندییەکانت بەهێزتر دەبن چونکە کەسێکی کۆمەڵایەتیت، بەخت یاوەرت دەبێت و کەسێکی نوێ دێتە ناو ژیانتەوە.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
بەهۆی زیرەکی و لێهاتووییەوە کەسێکی سەرنجڕاکێشیت و دەورووبەرەکەت ڕێزت دەگرن، کەسێکی نوێ دێتە ناو ژیانتەوە.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
هەندێک کەس بێزارت دەکەن، بۆ ماوەیەک بەتەنها بە تا ئەو فشارەی لەسەرت هەیە نەمێنێت، تەندرووستیت بەرەو باشبوون دەچێت.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
ئەمڕۆ هەموو شتەکان لەبەرژەوەندی تۆدا دەبێت و بەخت یاوەرت دەبێت، لە کارەکەت ئەرکێکی گرنگت پێ ڕادەسپێردرێت.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
ئاگاداری خۆت بە چونکە هەندێک لە هاوڕێکانت دەیانەوێت زیانت پێ بگەیەنن، متمانە بەکەس مەکە، گرنگی بەوەرزش کردن بە.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
بەهۆی کارێکتەوە، دەورووبەرەکەت سوودمەند دەبن و ناوبانگێکی گەورە بۆخۆت پەیدادەکەیت، لەخەمۆکی ڕزگارت دەبێت.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
لەناکاو گۆڕانکارییەکی قورس لە کارەکەتدا ڕوودەدات و دەبێتە هۆی بێزارکردنت، ڕووداوەکانی ڕابردوو هەمیشە لە خەیاڵتدا هەیە.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
فشارێکی زۆرت لەسەر دەبێت لەشوێنی کارەکەت و نازانیت چۆن خۆتی لێ ڕزگار بکەیت، ئەمڕۆ چەند کەیسێک تاوتوێ دەکەیت.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
بەرپرسیارێتی زۆر دەکەوێتە سەر شانت و هەنگاوێک بەرەو پێش دەچیت، هەڵسوکەوتی خراپ بەرامبەر خۆشەویستەکەت مەنوێنە.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
لەکارەکەت بەرەو پێش دەچیت و دەوروبەرەکەت چاودێریت دەکەن، بە خۆشەویستەکەت دەگەیت و دڵخۆش دەبن پێکەوە.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
کارەکانت بەباشی بەڕێوەدەچێت، هەوڵەکانت بۆ شکاندنی بەربەستەکان بۆ گەیشتن بەخۆشەویستەکەت دەشکێنیت، سەردانی کەسوکارت بکە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن