512 جیهان

CIA: قاعیدە لە ئەفغانستان بەهێز دەبێتەوە

11:27 - 15/09/2021

زەمەن_جیهانی


ده‌یڤید کۆھێن، جێگری بەڕێوەبەری ئاژانسی ناوەندیی ھەواڵگریی ئەمریکا (CIA)، ئاشكرای كرد، تێبینییان كردووه‌ كه‌ رێکخراوی قاعیدە خەریکی چەند چالاکییەکی نھێنی بووە لە دژی ئەفغانستان و ئەگەری ھەیە لە ماوەی یەک بۆ دوو ساڵدا بگەنە ئاستی ھەڕەشە بۆ سەر ئەمریکا.


بەرپرسانی دامەزراوە ھەواڵگرییەکانی ئەمریکا لە میانی بەشداریکردنیان لە لووتکەی ھەواڵگریی ٢٠٢١ کە لە واشتنۆنی پایتەخت بەڕێوەچوو، بانگەشەی ئەوەیان کرد کە لە ماوەی چەند ساڵێکدا قاعیدە لە ئەفغانستان بەھێز دەبێتەوە.

ده‌یڤید کۆھێن لە میانی وتارێکیدا لە لووتکەکەدا، رایگه‌یاند: "ئێمە بە راستی ئاماژەی چەند جووڵەیەکی نھێنیی قاعیدەمان لە دژی ئەفغانستان بینیوە. لە ئێستادا زۆر زووە بەڵام لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین".

کۆھێن بۆچوونی لەسەر دووبارە بەھێز بوونەوەی قاعیدە لە ئەفغانستان خستەڕوو و گوتی: "چ کاتێک ئه‌لقاعیدە یان تەنانەت داعش-خوراسان توانای درووستکردنی ھەڕەشەی بۆ سەر ئەمریکا ده‌بێت؟ له‌ ماوەی یەک بۆ دوو ساڵدا".

جێگری بەڕێوەبەری CIA ئەوەشی دووپات کردەوە کە توانا ھەواڵگرییەکانی ناو ئەفغانستان لە ئاستی پێشوودا نییە.

لای خۆیەوە، بەڕێوەبەری ئاژانسی ھەواڵگریی بەرگریی، سکۆت برایر، داكۆكی لەوە کرد کە قاعیدە بە شێوەیەکی خێرا لە ماوەی یەک بۆ دوو ساڵدا ھێزی زیاد دەکات و دەگاتە ئاستی 

ئیدارەی ئەمریکا دوای شەڕی ٢٠ ساڵە لە ٣١ی ئابدا، دوایین سەربازی خۆی لە ئەفغانستان کشاندەوە، ئەمریکییەکان و ژمارەیەکی زۆری ئەو ئەفغانییانەی کە کاریان لەگەڵ ئەمریکادا دەکرد لە وڵاتەکە دەرباز کرد.

بەهۆی پێشبینی نەکردنی زوو هه‌ره‌س هێنانی ئیدارەی ئەفغانستان لە لایەن ھەواڵگریی ئەمریکاوە، واشنتۆن کەوتە بە رمی رەخنەگران.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن