پۆلیسی دارستان 27 گۆمی راوكردنی قاز و مراوی تێكدا
10:43 - 15/09/2021
زەمەن_سۆران
پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم، تێكدانی 27 گۆمی گەورەی راگەیاند، كە راوچیەكان بۆ راوی قازی و مراوی بەكاریانهێناون.
گۆمەكان لەلایەن بەرێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران له ده‌شتی دێلزیان تێكدراون، كه خۆی له 27 گۆمی زۆر گه‌وره ده‌بینیه‌وه.
پۆلیسی دارستان دەڵێت "راوچیه‌كان به نایاسایی دروست ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی راوی باڵنده ئاوییه‌كان پێ بكه‌ن به تایبه‌ت مراوی و قاز و جۆره‌كانی تر و ئه‌و باڵندانه‌ی كه له وه‌رزی سه‌رما كۆچ ده‌كه‌ن به تایبه‌تی كه 20 مانگی 10 بۆ سه‌ره‌تای مانگی 4 وه‌رزی كوچكرنیان ده‌ست پێ ده‌كات".