كلاسیكۆی زه‌وی...به‌رازیل ده‌یه‌وێت تۆڵه بكاته‌وه
11:55 - 05/09/2021
زه‌مه‌ن_وه‌رزش
یاریگای ئه‌رینا
كۆرنسیانز له ساوپاوڵۆ ده‌بێته گۆڕه‌پانی رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی دوو ركابه‌ره
مێژووییه‌كه‌ی تۆپی پێ، به‌رازیل و ئه‌رژه‌نتین.
یاریه‌كه له
چوارچێوه‌ی پاڵاوتنه‌كانی گه‌یشتنه به مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر، ئه‌وه‌ش دوای كه‌متر
له مانگێك دێت له یاری كۆتایی كۆپا ئه‌مریكا كه تێیدا له یاریگای ماراكانی به‌رازیل
هاوڕێكانی میسی له هاوڕێكانی نێماریان برده‌وه.
به‌رازیل دوای
بردنه‌وه‌ی له چیلی له یاری رابردوودا پێشه‌نگی پاڵاوتنه‌كانی ئه‌مریكای باشوری
گرتوه‌و ئه‌رژه‌نتینیش دوای بردنه‌وه‌ی له ڤه‌نزوێلا له پله‌ی دووه‌مدا دێت.
بەرازیل تا ئێستا لە حەوت یاریدا خاوەنی خاڵی تەواوە و بە 21 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندیەکەی
گرتووە ، ئەرژەنتینیش بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ لە حەوت یاریدا لە پلەی دووەمدایە.