بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
10:06 - 04/09/2021
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 4-9-2021 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
لەڕووی پەیوەندییەکانەوە پەڕەیەکی نوێ هەڵدەدەیتەوە، بەم نزیکانە دەچیتە ژیانی هاوسەرگیرییەوە، هەوڵبدە کاتەکانی خەوت ڕێکخەوە.
گا (4/20 بۆ 5/20)
دەچیتە بۆنەیەکەوەو کێشەیەکت چارەسەر دەبێت، لەبارەی خۆشەویستەکەتەوە قسەی باش دەوترێت و بەوە دڵخۆش دەبیت.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
لەشوێنی کارەکەت متمانەی خۆت بەدەستهێناوە، لەگەڵ خۆشەویسەکەت کارێکی هاوبەش ئەنجامدەدەن، ئەگەر دڵت پەلەپەل لێیدا سەردانی پزیشک بکە.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
بەخت یاوەرت دەبێت و دەرگای کارکردن بەڕووتدا دەکرێتەوە، بەگفتووگۆکردن کێشەکانت لەگەڵ خۆشەویستەکەت چارەسەر بکە، خۆت لەقەلەقی دوورخەوە.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
خۆت لەکەیسێکی دادگا بەدووربگرە با تووشی کێشەی گەورە نەبیت، ئەمڕۆ بۆت دەردەکەوێت کە خۆشەویستەکەت لەگەڵت ڕاستگۆیە.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
ئەمڕۆ سوپڕایزێکت بۆ دەکرێت و پێی دڵخۆش دەبیت، ئاگاداری توڕەبوونەکانت بە لە ئاست خۆشەویستەکەت، گوێ لەڕێنماییەکانی تەندروستی بگرە.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
ڕۆژێکی گونجاوە بۆ گفتوگۆو ئاڵوگۆڕی بیروڕا، لەسەر شتێک داوای لێبوردن لە خۆشەویستەکەت دەکەیت، خۆت لەو فشارە دەرونیە بەدووربخە.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
کەوتویتەتە حاڵەتێکی قورسەوە کە پەیوەستە بە داهاتووی ئەندامێکی خێزانەکەت، لەڕووی تەندروستیەوە بەرەو باشبوون دەچیت.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
پەیوەندیت لەگەڵ هاوپیشەکانت بەرەو باشبوون دەچێت، ئەمڕۆ کاتی باشت دەبێت بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆشەویستەکەت بیت.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
هەلی کارکردن دێتە بەردەمت و لەڕووی داراییەوە سوودی لێدەبینیت، لەو بابەتانە دوورکەوە کە خۆشەویستەکەت پێ بێزار دەبێت.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
لە کارەکەت هەست دەکەیت ناهەقی بەرامبەرت دەکرێت، متمانەت بەخۆت زیاتر دەبێت، بڕیارەکان لە ئاست خۆشەویستەکەت دروستە.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
هەواڵێکی ناخۆش دەبیستیت سەبارەت بە هاوڕێیەکی نزیکت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت زۆر بەختەوەرن و پشتگیری یەکتر دەکەن.a