واشنتۆن پۆست: ئەمریکا سوپای پاسداران دەخاتە لیستی تیرۆرەوە
01:39 - 06/04/2019
"زەمەن"
وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا سوپای پاسداران دەخاتە لیستی تیرۆرەوە و وەک رێکخراوێکى تیرۆرستى سەیرى دەکات.
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست-ی ئاشکراکردووە ئەمریکا بەفەرمی سوپای پاسداران دەخاتە لیستی تیرۆرەوە بەو پێیەی بووە بە بەشێک لە تیرۆریزمی جیھانی.
ئاماژە بەوەشکراوە کە بۆ یەکەمیجارە لە مێژوودا واشنتۆن سوپای وڵاتێک بخاتە لیستی تیرۆرەوە.
رۆژنامە باسى لەوەشکردوە پێدەچێت ڕۆژی دووشەممەى داهاتوو وەزارەتی دەرەوە بە فەرمى ئەم ھەنگاوەی واشنتۆن بەرانبەر ئێران ڕابگەیەنێت.
وەرگێڕانى: لوقمان غەفوور