1123 وەرزش

باوكى ميسى نهێنییەکەى ئاشکراکرد

01:56 - 10/08/2021

زەمەن_وەرزش


خۆرخی میسی باوكی لیۆنێل میسی ئاشکرایکرد، میسی چووەتە پاریس سانجێرمان.


هاوکات فابریزیۆ ڕۆمانۆی شارەزا لەبواری گواستنەوەی یاریزانان دوپاتیکردەوە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی هەموو وووردەکاریەکانی گرێبەستەکەی تەواو بووە و لەگەڵ پاریس گەیشتۆتە ڕێککەوتنی کۆتایی.

گرێبەستەکەى میسى لەگەڵ یانە فەڕەنسییەکە بۆ ماوەى دوو ساڵە و مووچەی ساڵانەی (٣٥) ملیۆن یۆرۆیە.

بەپیى میدیاکانى فەڕەنسا، ئەمڕۆ میسى دەگاتە پاریس بۆ ئیمزاکردنی گرێبەستەکەی و ناساندنی بە هاندەران.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن