كۆچی دوایی ئهستێرهیهكی وهرزشی شاری ههولێر
08:45 - 15/06/2023
زهمهن – ههولێر
رۆژی 14ی 6ی
2023، وهرزشی ههولێر و كوردستان بهرپرسێكی دڵسۆز و ئهستێرهیهكی لهدهستدا.
شوان تەڵعەت دزەیی،
یاریزان و راهێنەری دێرین و دڵسۆزی یاری باسكەی كوردستان، ماوهیهك بوو دهرگیری
نهخۆشی ببوو، سهرهنجام بهجێیهێشتین.
له ماوهی 24ی
كاتژمێری رابردووی كۆچی دوایی مامۆستا شوان، وهرزشهوانانی ههولێرو دۆست و یاوهرانی
به حهسرهتهوه باس له كۆچی دوایی ئهو ئهوستیرهیهی وهرزشی باسكهی
كوردستان و شاری ههولێر دهكهن.
ئهو مرۆڤێك بوو
وەك گەوهەر و مرواری، پاك بوو لە ماندبوون وكاركردن بێ بەرانبەر، هەمیشە لەخەمی وەرزشوانانی
دێرین ودەنگێكی بەرزیش بوو بۆ نا راستییەكان، وەرزشوانێك بوو هەردەم لەگەڵ یاریزان
و راهێنەر و كەسی خەمخۆر بوو وبەپێچەوانەكەشی لەگەڵ بەرپرسانی وەرزشی دۆست نەبوو.
نزیكهكانی دهڵێن،
مامۆستا شوان زوو زوو هەڵدەچوو، بەڵام راستگۆ بوو، زۆر خەمی لەوەرزش دەخوارد، هەمیشە
دەنگی بەرزدەكردەوە، بەڵام بۆ راستی.
شوان تەڵعەت
شوانی راستەقینە و چاودێر وچاوساغی وەرزشوانانی كوردستان بوو.
شوان تەڵعەتی كۆچكردوو،
تێكڕای خانەنشینەكان لەباغی شار لە هەولێر، چاوەڕێی شوان تەڵعەتیان دەكرد، بۆ ئەوەی
دڵنەوایی وقسەخۆش و دەنگ وباسی دونیایان بۆ بكات، هەموو بەكورسیەكانی باغی شار
بازنەیەكیان دروست دەكرد وشوانی كۆچكردووش قسەی خۆشی بۆ دەكرد، بەڵام ئهوه 24
كاتژمێره، شوان تەڵعەت چووە دونیای حەق و باغی شاریش بێ شوان مایەوە!.
بهشێك له
ژیاننامهكهی:
-شوان تەڵعەت
موشیر دزەیی، ساڵی 1953 لە گوندی سیاوی شاری هەولێر لەدایكبووه.
-ساڵی 1977 دارموعەلمینی
بەشی وەرزشی تەواوكردووە.
-خێزاندارە و
دوو كوڕ و دووكچی هەیە.
-سەرەتا ساڵی شەستەكان
لە قوتابخانەی موزەفەریە وەرزشی دەست پێكردووە بە یاری تۆپی سەرمێز،هەنگاو بەهەنگاو چۆتە هەڵبژاردەی پەروەردە وهەڵبژێردراوە
بۆ تەریباتی هەڵبژاردەی عێراق، دواتر چۆتە ئیسكان و دواتر چۆتە قوتابخانەی زازا لەلای
كۆچكردوو فاروق تۆفیق دەستیان كردووە بە یاری باسكە و وازی لە تۆپی سەرمێز هێناوە.لەباسكەی
قۆناغەكانی تازەپێگەیشتوانی عێراقی بڕیوە،دواتر لە هەڵبژاردەی باسكەی لاوانی عێراق
وەرگیراوە، لە پاڵەوانیەتی (سەداقە) لە وڵاتی ئوردن یاریی بۆ هەڵبژاردەی لاوانی
باسكەی عێراق كردووە ساڵی 1970، ساڵی 1982 بەیەكجار وازی لەیاریكردن هێناوە، دواتر
بۆتە دەستەی كارگێڕی یانەی هەولێر، دواتر سەرۆكی لقی باسكەی عێراق بووە لە هەولێر،
دوای راپەڕین بۆتە سەرۆكی یەكێتی ناوەندی باسكەی كوردستان، یەكێك بووە لە دامەزرێنەرانی
لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان، دواتر بۆتە سەرۆكی باسكەی هەولێر، دواتر سەیری كردووە وەرزش
و حزبابەتی یەكتر ناگرێتەوە، بۆیە وازی هێناوە، كۆچكردوو یەكێك بوو لە دامەزرێنەرانی
هەڵبژاردەی تۆپی پێی كوردستان ساڵی 1974 لەشۆڕشی ئەیلول.