بهرشهلۆنه وهك پاریس نیه بۆری غازی ههبێ و بتوانێت مووچهی میسی بدات
11:10 - 28/04/2023
زهمهن – سپۆرت
تیباس: ڕاستگۆ بم لەگەڵتان گەڕانەوەی مێسی ئاڵۆزە بۆ بارسێلۆنا
سەرۆکی دەستەی لالیگا (خاڤیێر
تیباس) باسی چۆنێتی گەڕانەوەی لیۆ مێسی بۆ
بارسێلۆنا لە هاویندا دەکات.
تیباس له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا ووتی ئەگەر پرسیارم لێ بکەن، گەڕانەوەی لیۆ مێسی بۆ بارسا
بە ئاڵۆز دەبینم، بێگومان هێشتا کات ماوە
بەڵام ئاسان نییە ، بارسا دەبێت یاریزان بفرۆشێت و دواتر مووچە کەم بکاتەوە بۆ ئەوەی
مێسی تۆمار بکات.
وتیشی: هەروەها، هێشتا نازانین مووچەی لیۆنێل چەند دەبێت؟ بارسێلۆنا
وەک پاریس سانجێرمان نییە بارسا دەبێت هەندێک مووچە کەم بکاتەوە بۆ ئەوەی یاریزانی
نوێ تۆمار بکات بەهۆی یاسای یاریی خاوێنەوە.
تیباس زیاتر رونیشیكردهوه" بەڕای من گەڕانەوەی مێسی بۆ
بارسێلۆنا ئەستەمە، بارسا چۆن مووچەی مێسی دەدات؟، بارسێلۆنا وەکو پاریس نیە، کە بۆریە
غازی هەبێت و پارەی لێ بەرهەم بێت بۆ دابینکردنی مووچەی یاریزانەکان ".