ههواڵێكی ناخۆش بۆئهوانهی دووجار پسوڵهی كارهبایان بۆدێتهوهو نایدهن
09:30 - 27/07/2021
زهمهن_ههرێمی كوردستان
وەزارەتی کارەبای هەرێم
ڕایگەیاند، بەپێی ڕێنماییەکان پێویستە کارەبای ئەو هاوبەشانە ببڕدرێت کە دووجار
بەسەر یەکەوە پارەی پسووڵەی کارەبایان بۆ دێتهوهو نەیان داوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی تائێستا
کارەبای کەسیان نەبڕیوە بۆیه پێویسته قەرزەکانیان بدەنەوە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی
کارەبای هەرێم بڵاویكردهوه، "وەزارەتی کارەبا، هاوبەشانی کارەبا ئاگادار
دەکاتەوە کە بە بەپێی رێنماییەکانی وەزارەت، پێویستە کارەبای ئەو هاوبەشانە
ببڕدرێت کە دوو جار بەسەر یەکەوە پارەی پسووڵەی کارەبایان نەداوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە،
"بەڵام لەبەر ڕەچاوکردنی بارودۆخی دارایی، تا ئێستا کارەبای هیچ هاوبەشێک
بەهۆی نەدانی کرێی کارەباوە نەبڕدراوە."
وەزارەتی کارەبا دهشڵیت،
"پێویستە هاوبەشانی کارەبا بۆ دانەوەی قەرزەکانیان پابەندی رێنماییەکانی
وەزارەت بن، بۆیە ئاگاداری سەرجەم هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە کە قەرزەکانیان
بدەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش فەرمانگەکانی کارەبا کارئاسانی بۆ هاوبەشان دەکەن بە
شێوەیەک کە بارگرانی داراییان لەسەر دروست نەبێ."