2453 شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟

09:34 - 26/07/2021

زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 26-7-2021 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
کەوتویتەتە کارێکی نوێوە، ئەمەش هەلە بۆ ئەوەی خۆو بۆ دەوروبەرەکەت بسەلمێنیت، خۆشەویستەکەت هاوکاریت دەکات بۆ ئەوەی هەنگاوە قورسەکانی ژیانت ببڕیت، لە خواردنە خێراییەکان خۆو دورخەوە بۆ ئەوەی کێشت دابەزێ.

گا (4/20 بۆ 5/20)
لە ئێستادا بە هەنگاوێکی پڕاوپڕ لە کیشە تێدەپەڕێنیت و پێویستە پشوو وەرگریت، مەهێڵە ئەو فشارانەی لەسەرتە کار بکاتە سەر پەیوەندی خۆشەویستیت و هەروەها خۆشت، بناری تەندروستیت جێگیرە.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
کارەکەت بەردەوامە و متمانەت بە خۆو هەیە و پلەیەکی باش بەدەست دەهێنیت، دەبێت وا بکەیت کە دەوروبەرەکەت لێت رازیبن، دەبێت سەردانی پزیشک بکەیت چونکە تەندروستیت جێگیر نیە.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
چەند پرۆژەیەکی کار جێبەجێدەکەیت و بەمەش دەبیتە جێی سەرنجی دەوروبەرەکەت لە شوێنی کارەکەت، لە حاڵەتێکی سۆزداری باشدا دەژیت، لەمەوە چەند هەنگاوێکی باش لە ژیانتدا تێئەپەڕێنیت، گەشتێک ئەنجامبدە تاوەکو باری دەرونیت باش بێت.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
بەمنزیکانە دەکەویتە کارێکی نوێوەو سەرکەوتنیش بەدەسدەهێنیت، خۆشەویستەکەت سوپرایزێکت بۆ دەکات، بەمەش دڵخۆشدەبن، دەبێت گرنگی بە ئاو خواردنەوەی زۆر بدەیت تاوەکو گورچیلەکانت پاڕێزراوبێت.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
هەمیشە هەوڵد دەدەیت ژیانت ئارام بێت و دڵی دەوروبەرەکەت رازی بکەیت، بەدوای هاوبەشی ژیانت بگەڕێ، باری تەندروستیت جێگیرە و گەشتێک ئەنجامبدە.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
کەسێکی لێهاتوویت و توانای ئەوەت هەیە کە پرۆژەکانت بخەیتە بواری جێبەجێکردنەوە، پێویستە لە خۆشەویستەکەت دوورکەویتەوە بۆ ماوەیەک، واز لە جگەرە کێشان بێنەو راهێنانی وەرزشی ئەنجامبدە.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
کارەکەت پشتگوێمەخە و گرنگی پێبە تاوەکو لە دەستی نەدەیت، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت توندتر بکەوەو لێی تێبگە، دەبێت واز لە جگەرە کیشان بێنیت.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
بیرۆکەی باشت هەیە لە کارەکەت، گرنگی پێبدە، کەسایەتیت لەسەروو هەموو شتێکەوەیە مەهێڵە هیچ کەسێک کاریگەری خراپت لەسەر بکات، هەوڵبە ناو بەناو پشوو وەرگرە تاوەکو ئارام بیت.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەستبێنیت لە کارەکەتدا دەبێت خۆو ماندوو بکەیت، هەوڵبە داواکارییەکانی خۆشەویستەکەت جێبەجێ بکەیت، لە خواردنی شیرینی دوورکەوە با لە هەندێ گرفتی تەندروستی پارێزراوبیت.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
کەسێکی بەتوانایت و دەتوانیت لە کارەکەت سەرکەوتووبیت، هەمیشە هەوڵدەدەیت پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەهێز و پارێزراو بێت، هەوڵبە گوێ لە رێنماییەکانی پزیشک بگرە تاوەکو بە تەندروست بیت.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
توانایەکی باشت هەیە لەوە کە دەتوانیت کیشەکان تێپەڕێنیت و بەرگەی هەموو شتێک دەگریت، متمانەت بەخۆو هەیە لە ئاست خۆشەویستەکەت، راهێنانی وەرزشی ئەنجامبدە تاوەکو ماسولکەکانت بەهێز بێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن