1010 ئابوری

نرخی ئەمڕۆی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم

10:53 - 24/07/2021

زەمەن_هەرێمی کوردستان

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا جێگیرەو 100 دۆلار له‌سه‌رووی 148 هه‌زار دیناره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.


به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی له‌ بازاڕه‌كانی دراو له‌ شاری هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه‌ دراون به‌ "زه‌مه‌ن"، ئەمڕۆ شەممە، له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، نرخی 100دۆلار به 148هە‌زار و 150دینارە.

رۆژی 19- 12 - 2020، بانکی ناوەندی عێراق نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری بە 145 هه‌زار بۆ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت و بۆ فرۆشتنی به‌ هاوڵاتیانیش بە 147 هەزار دینار دیاریکرد.

ئەمڕۆ نرخی دراوەکان بەمشێوەیەن:

نرخی 100 دۆلار به‌ 148 هەزار و 150 دیناره‌.

نرخی پاوەن بە 202 ھەزار دینارە.

نرخی 100 یۆرۆ بە 173 ھەزار دینارە.

نرخی 100 لیرەی تورکی بە 17 ھەزار و 500 دینارە.

نرخی 100 ھەزار تمەنی ئێرانی شه‌ش ھەزار دینارە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن