ئابوری

نرخی نەوت به‌رزبۆوه‌

08:56 - 24/07/2021 336 جار خوێندراوەتەوە



زه‌مه‌ن_ئابووری


نرخی نەوت له‌ بازاڕەکانی جیهاندا رووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كرد به‌به‌راورد به‌ سێ رۆژ به‌ر له‌ ئێستا كه‌ بۆ 68 دۆلار دابه‌زیبوو.


سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌ 74 دۆلارو 20 سه‌نت و خاوی ئه‌مریكیش به‌ بە 72 دۆلارو 18 سه‌نته‌‌.


رۆژی 6-7-2021 نرخی یەک به‌رمیل نه‌وتی برێنت 77 دۆلاری تێپەڕاندو ئه‌وه‌ش تۆماركردنی نرخێكی به‌رزی پێوانه‌ییی بوو له‌ دووساڵی رابردودا.


به‌رزبوونه‌وه‌ و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی بۆسه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه‌، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له‌ داهاتی ناوخۆو فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه‌ زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه‌ به‌ فرۆشی نه‌وتی رۆژانه‌.



لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوودا، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 19 ساڵی رابردوودا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement