2300 شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرادەکات؟

11:52 - 22/07/2021

 زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی22-7-2021 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
ئەمڕۆ هەواڵێکی دڵخۆشکەر دەبیستیت و چاوپێکەوتنێک ئەنجامدەدەیت، ئەمڕۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەتە دەکەونە ژیانێکی نوێوە، دەبێت لە رووی تەندروستییەوە ئاگاداری خۆو بیت.

 
گا (4/20 بۆ 5/20)
ئەم ماوەیە بە دۆخێکی خراپدا تێپەڕدەبیت و لەلایەن کەسێکەوە هەوڵدەدرێت گرفتت بۆ دروست بکرێت، بەڵام زۆری پێناچێت و کۆتایی دێت، کۆنتڕۆڵی توڕەبوونەکانت بکە، دۆخی تەندروستیت جێگیر نیەو سەردانی پزیشك بکە.


دووانە (5/21 بۆ 6/21)
متمانە بە تواناکانت بکەو هەوڵ بە هەمیشە لەگەڵ دەوروبەرەکەت راستگۆ بیت، راستیەک بەمنزیکانە دەردەکەوێت کە هەموان توشی شۆک دەکات بە تایبەت تۆ، لەرووی تەندروستیەوە دۆخت باشە.

 
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
لەشوێنی کارەکەت هەڵسوکەوتەکانت بگۆڕە، دەتوانیت ئامانجەکانت بپێکیت، دوای ئەو هەموو چاوەڕوانییە بە خۆشەویستەکەت دەگەیت، گرنگی بە راهێنانی وەرزشی بدەو لەگەڵ هاوڕێکانت بچۆرە دەرەوە.

 
شێر (7/23 بۆ 8/22)
خۆت کۆکەوەو خێزانەکەت زۆر مەگوشە، کەمێک سەردەمیانە بیربکەوە لە پێناو ئەوەی لەدەستیان نەدەیت، لەگەڵ هاوبەشی ژیانت پەیوەندیت بەهێزەو دۆخی تەندروستیت جێگیرە.


فەریک (8/23 بۆ 9/22)
چەند گۆڕانکارییەک لە ژیانتدا روودەدات و پرۆژەکانت دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، خۆشەویستەکەت توشی گرفت دەبێت و تۆش هاوکاری دەکەیت و رزگاری دەبێت، لە دابەزینی کێشی لەشت بەردەوامبە.


تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
هەوڵبە سومعەو بپارێزە با ژیانت نەکەوێتە مەترسییەوە، گرنگی بە کارەکانت بدەو ئاگات لە دەوروبەرەکەت بێت، سەر ئێشەی بەردەوام بێزاری کردوویت و سەردانی پزیشك بکەو راهێنانی وەرزشی ئەنجامبدە.


دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
خۆت لەهەمووشتێکی شوێنی کارەکەت هەڵمەقورتێنە، بەڵام دۆخەکەی ئێستا لە بەرژەوەندی تۆیە، ئاگاداری ئەو هەڵانە بە کە ەبسەر یەکەوە ئەنجامی دەدەیت، چەند هەنگاوێکی باش دەنێیت لە رووی تەندروستییەوە.


کەوان (11/22 بۆ 12/21)
حەز بە ئەنجامدانی سەرکێشی دەکەیت و تموحێکی باشت هەیە، کۆمەڵێک بۆچوونی باشت هەیە و لە کارەکەت بەردەستی بکە، کۆمەڵێک گرفتی تەندروستیت هەیە لەوانە ریخۆڵە، پێویستە سەردانی پزیشك بکەیت.


گیسک (12/22 بۆ 1/19)
 کێشەکانت بە گفتوگۆ چارەسەر بکەو کۆنتڕۆڵی توڕەبوونەکانت بکە، لەگەڵ خۆشەوسیتەکەت گرفتت بۆ دروستدەبێت، ئاگات لە تەندروستی منداڵەکانت بێت چونکە بەهۆی تیشكی خۆرەوە توشی نەخۆشی پێست دەبن.


سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
بە دڵسۆزییەوە کار دەکەیت، هەموان لێت رازین، ئەمەش خۆشبەختت دەکات، کۆمەڵیک خالی جیاواز هەیە لەنێوان خۆت و خۆشەویستەکەت بەڵام چارەسەری ئاسانە، تەندروستیت جێگیرە.

 
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
لە شوێنی کارەکەت چەند کەسێک هەوڵدەدەن شوێنەکەت پێبگۆڕان ئاگاداری ئەوەبە، کاتێکی گونجاوە بۆ گەڕان بەدوای هاوبەشی ژیانت، ئاگاداری خۆت بە چونکە تەندروستیت باش نیە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن