بەوێنە؛ بەهۆی بەرزبوونەوەی توشبووانى كۆرۆنا لە سلێمانی نەخۆشخانەیەكی دیكەی دەكرێتەوە
10:43 - 21/07/2021
زەمەن_سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: لە چەند کاتژمێری داهاتوو نەخۆشخانەیەکی دیکەی تایبەت بەچارەسەری توشبوانی کۆرۆنا دەکرێتەوە.
تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد، دوای بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسنوری پارێزگای سلێمانی لەئیستادا ئامادەکاری دەکرێت بۆکردنەوەی (نەخۆشخانەی فریاکەوتن بۆ توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا) تایبەت دەکرێت بۆ چارەسەری تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
تەندروستی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەکات پابەندبن بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکەن.
ئەمەش دوای ئەوەدێت کە ڕێژەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی زیادی کردووە.