2359 کوردستان

له‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا 59 كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

04:18 - 20/07/2021

زه‌مه‌ن_عێراق

وەزارەتى تەندروستى عێراق، ئامارى دۆخى کۆرۆناى لە عێراق بڵاوکردەوە، به‌پێی ئاماره‌كه‌، ئه‌مڕۆ له‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قورباندا، 59 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


لە 24 کاتژمێری رابردوودا، لە سەرانسەرى عێراق هه‌شت هه‌زار و 922 تووشبووی نوێى کۆرۆنا تۆمارکراون، لە بەرامبەردا حه‌وت هەزار و 613 توشبوو چاکبوونەتەوە و رێژەی چاکبوونەوە دابه‌زیوه‌ بۆ 90.8%‌، ئەوەش بەپێى ئامارى وەزارەتى تەندروستى عێراق.

هەر بەپێى ئامارەکە، لە 24کاتژمێری رابردوودا، 59 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، له‌و ژماره‌یه 16 كە‌سیان له‌ هه‌رێمی كوردستان ‌بوون‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن