ئەم جۆرە میوانە ئازار و هەوکردنی جومگەکان ناهێڵێت
11:53 - 17/07/2021
زەمەن-تەندروستی
ئازار و هەوکردنی جومگەکانی جەستە ، مرۆڤ تووشی ناڕەحەتی و قەلەقی دەکات و
بەهۆی کەمی ڤیتامین و کەمی جوڵە و سەرماو چەند هۆکارێکی دیکەوەیە.
ئەو میوانەی هەوکردن و ئازاری جومگەکانی جەستە کەمدەکەنەوە بریتین لە (مۆز
و سێ و شووتی و مزرەمەنییەکان)چونکە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و بڕێکی زۆر لە ئاویان
تێدایە.
لەلایەکی دیکەشەوە پسپۆڕان ئاماژەبەوەدەکەن، پێویستە کێشی لەش دابەزێت
چونکە قەڵەوی جەستە قورس دەکات و ئازار بۆ جومگەکان دروستدەکات.