بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
10:15 - 15/07/2021
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 15-7-2021 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
خۆو کۆکەوەو لەو بەرگە خەمە وەرە دەر با ئەو فشارەی لەسەر و هەیە نەمێنێت، پێشوازی لە کەسانێک دەکەیت، ئەمڕۆ کۆنتڕۆڵی توڕەبوونەکانت بکە لەبەردەم خۆشەویستەکەت و کەسوکارەکەت.
گا (4/20 بۆ 5/20)
چەند هەنگاوێك تێئەپەڕێنیت، چەند مامەڵەیەکی نەشیاو دەکەیت ئاگادار بە زیان بەخۆو دەگەیەنێت، هەواڵێکی خۆش دەبیستیت، کات دابنێ بۆ خۆشەویستەکەت و گەشتێک ئەنجامبدەن.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
کێشەی تۆ ئەوەیە کە نازانیت بە چی هەست بە ئارامی دەکەیت، کەسێکی زۆر ئازیزی دەبینیت، هەوڵ بە گرنگی بە خۆشەویستەکەت بدە و با هەست بە تەنهایی نەکە.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
هەڵدەسیت بە ئەنجامدانی چەند کارێکی گرنگ، پێویستە گرنگی بەخۆشت بەیت و چەند گۆڕانکارییەک لە خۆتدا بکەیت، توانایەکی باشت هەیە، بە خۆشەویستە نوێکەت دڵخۆشیت.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
هەوڵدەدەیت سەر لەنوێ خۆت دروستبکەیتەوە، پشت تەنها بە خۆو ببەستەو متمانە بەکەس مەکە، خەرجییەکانت کەمکەوە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت بە گفتوگۆ کێشەکانتان چارەسەر بکەن.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
فشارێکی زۆرت لەسەرە و بەڵام لە کۆتاییدا لە بەرژەوەندی تۆدایە، سەردانی پزیشک بکە چونکە تەندروستیت جێگیر نیە، لەگەڵ هاوڕێکانت بچۆ دەرەوە.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
لە بڕیارەکانت پەشیمان مەبەوە، متمانەت بە خۆو هەبێت، رۆژێکی گونجاوە بۆ تەواوکردنی ئەو کارانەی کە دواخراون، خەرجییەکانت کەمکەوەو هەوڵ بە دیارییەک پێشکەشی خۆشەویستەکەت بکە.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
لە خێزانەکەت چەند گرفتێک دروستدەبێت و بەڵام چارەسەر دەبێت و دڵخۆشدەبن، پەیوەندیت لەگەڵ هاوبەشی ژیانت باش نیەو پێویستان بە گەشتێک هەیە کە ئەنجامیبدەن.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
لەرووی دەرونییەوە هەست بەخۆشی دەکەیت، کاری هاوبەش دێتە پێش بۆت و لە بەرژەوەندی تۆ دەبێت، چەند گرفتێک لە نێوان تۆو خۆشەویستەکەت دروستدەبێت بەڵام چارەسەر دەبێت.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
چەند رووداوێک و گۆڕانکارییەک لە ژیانت روودەدات، کەسێکی نزیکت هێزێت پێدەبەخشێت، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەرەو باشبوون دەچێت.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
رۆژێکی باشە و لە رۆژانی پێشووترت زیاتر هەست بە ئارامی دەکەیت، چاوت بە هاوڕێکانت دەکەوێت و فشارت لەسەر کەمدەکەنەوە، خۆشەویستەکەت هەوڵدەدات دڵخۆشت بکات.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
گرنگی زۆر بە پیشەکەت دەدەیت و هەوڵبە خۆو لە قەلەقی و کەشە نەرێنییەکان بەدووربگریت، لەلایەن یەکێک لە هاوڕێکانتەوە هاوکاریت دەکرێت، لەگەڵ خۆشەوسیتەکەت بەردەوامن.