کوردستان

حكومه‌ت له‌م قه‌رزه‌ی سه‌ر هاوڵاتیان خۆش ده‌بێت

04:06 - 21/06/2021 2265 جار خوێندراوەتەوە

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان

حکوومەتی هەرێم لە ڕێی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، لە بەشێکی زۆری قەرزەکانی ئاو خۆش دەبێت.


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ ئاڕاسه‌ته‌ی هاوڵاتیانی كردووه‌، ده‌ڵێت،بەو نزیکانە پرۆسەکە دەست پێ دەکات. ئەو دەرفەتە لە دەست خۆت مەدە و لە زووترین کاتدا، سەردانی فەرمانگەکانی ئاو بکە و بە لێخۆشبوونێکی زۆر و پارەیەکی ڕەمزی کۆتایی بە قەرزەکانت بهێنە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هەندێ هاوبەشی ئاو هەن، ئەگەر بۆ یەک مانگ، یەک ملیۆن دیناریشان بۆ هاتبێتەوە، واتە قەرزار بن، بە تەنیا چل و پێنج هەزار دینار قەرزیان لەسەر نامێنێ.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement