505 کوردستان

پێشبینی دەکرێت نرخی لیترێک بەنزین بۆ سەرووی هەزار دینار بەرز بێتەوە

09:27 - 18/06/2021

زەمەن_ پشتیوان جەمال

 لە ئەمڕۆوە نرخی لیترێک بەنزین ٥٠ دینار بەرزتر بووەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت نرخی لیترێک بۆ سەرووی هەزار دینار بەرز بێتەوە.


بەپێی زانیارییەکانی "زەمەن" کە لەسەرچاوەیەکی حکومییەوە دەستی کەوتووە، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین زیاتر جیهانییە لەوانەش بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەرووی ۷٠ دۆلار، هەروەها بەرزبونەوەی نرخی دۆلار بۆ نزیکەی ۱٥٠ هەزار دینار.

هەر بەپێی زانیارییەکان هۆکارێکی دیکەش پەیوەندی بەوەوە هەیە کە نرخی سووتەمەنی ئازادە و حکومەتی هەرێمیش ناتوانێت نرخ دیاری بکات و لێپرسینەوەش لە بازرگانان بکات، بۆیە پێشبینی دەکرێت نرخی لیترێک بۆ سەرووی هەزار دیناریش بەرز بێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن