نرخى دۆلار گۆڕانكاری به‌سه‌رداهات
06:15 - 17/06/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
نرخی
دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا، ئه‌مڕۆ له‌كاتی داخستنی بازاڕ به‌رزبووه‌وه
و گه‌یشته‌وه سه‌روی 149 هه‌زار دینار.
به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی له
بازاڕه‌كانی دراو له شاری هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه دراون به "زه‌مه‌ن"،
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، لە كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ نرخی 100 دۆلار به 149 هه‌زار دینار
بوو، به‌ڵام ئێواره له‌كاتی داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار به 149 هەزار و 250
دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
رۆژی 19- 12 - 2020، بانکى ناوەندى عێراق نرخى
فرۆشتنى 100 دۆلارى بە 145 هه‌زار بۆ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت و بۆ فرۆشتنی به
هاوڵاتیانیش بە 147 هەزار دینار دیاریکرد.