نرخی نەوت لە ئاستێكی بەرزدایە
08:39 - 17/06/2021
زەمەن_ئابورى
له بازاڕەکانى جیهاندا نرخى نەوت لە ئاستێكی
بەرزدایە و یه‌ك به‌رمیل نزیکبووەتەوە لە 75 دۆلار.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ
پێنجشه‌ممه، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت به 74 دۆلار و 19 سەنت و نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش
بە 72 دۆلار و 22 سەنت. ئه‌و نرخه‌ش تۆماركردنێكی پێوانه‌ییه له سێ ساڵی
رابردودا.
به‌رزبوونه‌وه و
داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی بۆسه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان
و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له
داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه
به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.
لە مانگی ئازاری
ساڵی رابردوودا، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری،
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش
نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 19 ساڵی رابردوودا.