نرخى دۆلار زیاتر دابەزى
11:17 - 16/06/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا، ئەمڕۆ دابەزینى بەخۆیەوە بینى
و هاتەوە خوار 150 هەزار دینار.
بهپێی ئهو نرخانهی له بازاڕهكانی دراو له شاری ههولێر و سلێمانییهوه
دراون به "زهمهن"، ئەمڕۆ چوارشەممە، له كاتی كردنهوهی بازاڕ، نرخی
100 به 149 هەزار و 250 دیناربوو، لەکاتێکدا لە رۆژانى رابردوو، بۆ نزیکى 151 هەزار
دینار بەرزبووەوە.
رۆژی 19- 12 - 2020، بانکى ناوەندى عێراق نرخى فرۆشتنى 100 دۆلارى بە 145
ههزار بۆ مامهڵهی حكومهت و بۆ فرۆشتنی به هاوڵاتیانیش بە 147 هەزار دینار دیاریکرد.
ئەمڕۆ نرخى دراوەکان بەم شێوەیەن:
نرخی 100 دۆلار به 149 هەزار دیناره.
نرخی پاوەن بە 209 ھەزار دینارە.
نرخی 100 یۆرۆ بە 180 ھەزار و 500 دینارە.
نرخی 100 لیرەی تورکی بە 17 ھەزار و 500 دینارە.
نرخی 100 ھەزار تمەنی ئێرانی شهش ھەزار و 650 دینارە.