چوار سەکۆی تایبەت بە ئاڕاستەکردنی موشەک پوچەڵ كرایه‌وه
02:33 - 11/06/2021
زه‌مه‌ن_عێراق
شانەی راگەیاندنی
ئەمنی عیراق دەست بەسەراگرتنی سەکۆیەکی مووشه‌کی و پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی بۆردومانکردنی بنکەی ئاسمانی
بەلەدی راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌نراوێكدا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئه‌مرۆ
هه‌ینی ئاشکرایکرد، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە چوار سەکۆی تایبەت بە ئاڕاستەکردنی
موشەک لە پارێزگای دیالە پوچەڵ بکەنەوە، کە ئامادەکراوە بۆ هێرشکردنە سەر بنکەی
ئاسمانی بەلەد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،
ئەو سەکۆ و مووشه‌کانه لە نێو یەکێک لە دارستانەکانی ناوچەی زەنبور لە پارێزگای دیالە
دۆزراونه‌ته‌وه که ویستراوه ئاڕاسته‌ی سه‌ربازگه‌ی به‌له‌د بکرێن له سه‌لاحه‌دین.
ئه‌وه له كاتێكدایه،
چوارشەممەی ڕابردوو چەند موشەکێک ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانی بەلەد کران.