دۆلار له كاتی داخستنی بازاڕ به‌م نرخه به‌رزه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا
05:55 - 10/06/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی
كوردستان
نرخی دۆلار لە
بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا، له ئاستێكی به‌رزدایه و ئه‌مڕۆ له‌كاتی داخستنی
بازاڕ 100 دۆلار له‌سه‌روی 150 هه‌زار دیناره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
به‌پێی ئه‌و
نرخانه‌ی له بازاڕه‌كانی دراو له شاری هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه دراون به
"زه‌مه‌ن"، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، لە كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ نرخی 100 دۆلار
به 150 هه‌زار و 600 دینار بوو، به‌ڵام ئێواره له‌كاتی داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار
به 150 هەزار و 400 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
رۆژی 19- 12 -
2020، بانکى ناوەندى عێراق نرخى فرۆشتنى 100 دۆلارى بە 145 هه‌زار بۆ مامه‌ڵه‌ی
حكومه‌ت و بۆ فرۆشتنی به هاوڵاتیانیش بە 147 هەزار دینار دیاریکرد.